سەفەری بەم زووانەی شاندێکی پایەبەرزی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224713-سەفەری_بەم_زووانەی_شاندێکی_پایەبەرزی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_بۆ_بەغدا
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند:بەم زووانە ، شاندێکی پایەبەرز لە کوردستان بەرەو بەغدا سەفەر دەکەن تا لە بارەی مەسەلەکان و گرفتەکانی ئێستای نێوان هەولێرو بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی ڕاویژبکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2016 04:27 Asia/Tehran
  • سەفەری بەم زووانەی شاندێکی پایەبەرزی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەغدا

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند:بەم زووانە ، شاندێکی پایەبەرز لە کوردستان بەرەو بەغدا سەفەر دەکەن تا لە بارەی مەسەلەکان و گرفتەکانی ئێستای نێوان هەولێرو بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندی ڕاویژبکەن.

بە پێی نووسراوەی ماڵپەری دەنگ و باسی کەنالی "ڕووداو" ئەو کاربەدەستە ئاگادارە وتیشی : شاندی ناوبراو تا چەند ڕۆژی تر دەگاتە بەغدا و لەگەل نوێنەران و کاربەدەستانی بەرپرسی دەوڵەتی ئێراق دیدار دەکات چوونکا هەرێمی کوردستان هێشتایش وەک بەشێک لە دەوڵەتی ناوەندی دێتە ئەژمار . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لەو شاندەی کە بڕیارە لە هەولێر سەردانی بەغدا بکات ، ژمارێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ، یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و ژمارێک لە نوێنەرانی پارتەکانی دیکەی کوردستانی بەشداری دەکەن .