وەزیری بەرگریی ئەمریکاش نەچوو بۆ هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i224887-وەزیری_بەرگریی_ئەمریکاش_نەچوو_بۆ_هەولێر
نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا ناچێ بۆهەولێر و ئەو جۆرەی کە ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، ئەشتۆن کارتر هەرلەبەر ئەمە داوای لێبوردنی لە مەسعوود بارزانی کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2016 03:24 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئەمریکاش نەچوو بۆ  هەولێر

نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا ناچێ بۆهەولێر و ئەو جۆرەی کە ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، ئەشتۆن کارتر هەرلەبەر ئەمە داوای لێبوردنی لە مەسعوود بارزانی کردووە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی بەیاننامەی نووسینگەی سەروکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە ئێوارەی ڕوژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە، داوای لێبوردنی لە ناوبراو کرد لەبەر جێبەجێ نەبوونی سەفەرەکەی بۆ هەولێر و هۆیەکەشی ئیش وکاری زۆر ڕاگەیاندووە.

ئەشتۆن کارتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە بەرنامەیەکی ڕانەگەیەندراو دا بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی گەیشتە بەغدا .

لەحاڵێکدا ئەشتۆن کارتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەفەر بۆ ئێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکرد کە بەرلەوەش جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەفەر بۆ بەغدا نەچوو بووە هەولێر .

ئەم هەوڵەی ئەمریکییەکان لەلایەن میدیاکانی کوردییەوە، نیشانەی داکۆکی نەکردنی ئەمریکا لە سیاسەتی ڕێبەرانی کوردی ئێراق بەرامبەر بەغدا لێک دراوەتەوە.