بارودۆخی خورماتوو ئارامه
نیسان 25, 2016 13:42 Asia/Tehran
لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عراق رایگه‌یاند: له ئێستادا بارودۆخی خورماتوو ئارامه‌و هیچ تهقوتۆقێک نییه، بڕیاریشه سبه‌ینێ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ئاستی باڵا بۆ کۆتایی هێنان به ئاڵۆزییه‌کان له ناو قه‌زاکه ئه‌نجامبدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌لا کریم لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌یه‌کی که‌م هه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا هیچ جۆره ته‌قه‌یه‌ک نییه‌و دۆخی قه‌زاکه ئارامه. وتیشی: بڕیاره سبه‌ینێ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له ئاستی باڵا ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ویش بۆ کۆتایی هێنان به‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ناوچه‌که‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا دواهه‌نگاو له‌سه‌ر شته‌کان بنرێت.