بوارەکانی هاوکاری زانستیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق لێک درایەوە
هاوکاریە زانستیەکانی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق لە دیداری جێنشینی وەزیری زانست لە گەڵ یوسف گۆڕان وەزیری فێرکاری باڵا و توێژینەوەکانی زانستیی هەرێمی کو.ردستانی ئێراق لێک درایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئیرنا حسێن سالار ئامولی ، قایم مەقامی وەزیری زانست لە کاروباری نێونەتەوەیی و سەرۆکی ناوەندی هاوکاریە زانستیە نێونەتەوەییەکان لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق ، گرینگترین تەوەرەکانی ئەو سەفەرەی ناردنی خۆێندکاران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ خۆێندن لە ناوەندە زانستیەکانی وڵاتەکەمان هاوکاری ئەندامانی شاندی زانستیی ، دابینی کورسیەکانی زمانی فارسی ، دامەزرانی ناوەندەکانی وڵاتەکەمان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و دامەزرانی زانکۆی ئەندازیاری هاوبەش زانی . ناوبراو وتی : بڕیار درا بیست و پێنج لە سەدی خۆێندکارانی ناسێندراو لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بوورس کراون و زانکۆگەلێک وەکوو کوردستان ، ورمێ ، زانستی پیزشکی تاران ئەلزەهرا ، زانست و پیشە سازی ئێران ، پیشە سازی ئەمیرکەبیر و پەیامی نوور لەو بارەوە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند . ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بڕیار درا ئەندامانی شاندی شزانستیی زانکۆەکان ی هەرێمی کوردستانی ێئراق بۆ دەرفەتگەلێکی توێژینەوەیی شەش مانگە بڕۆن بو ئێران وتیشی ئێستاکە لە لایەن توێژگەی ئەندازیاری ژنتیک و تەکنولوژی ژینگە بۆ ساڵی داهاتوو شەش دەرفەتی توێژینەوەیی تەرخان دراوە و زانکوەکانی زانست و پیشەسازی ئێران کوردستان ورمێ و ئەلزەهراش ئامادەیی خۆیان لەو بوارەدا ڕاگەیاندووە . ناوبراو هەروەها باسی کرد لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی زانکۆی زانستی ژیزیشکی تاران بۆ قەبووڵ کران و گۆڕینەوەی مامۆستاکان لە بواری زانستیی پیزیشکیدا .