خولی نوێ تێکهەڵچوونەکان لە کەرکوکی ئێراق
خولی نوێ تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردی ئێراق و حەشدی شەعبی دوای ڕۆژێک ڕاگیران دوبارە دەس پێ کرایەوە
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنل لەو تێکهەڵچوونانەدا کە سەرلەنوێ لە شاری توزخورماتو لە پارێزگای کەرکووکی ئێراق لە دوێنێ دوانیوەڕووە دەس پێی کراوە تا ئێستا پێشمەرگە یهک کوژراوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە لایەنەکان ڕێککەوتوون تا دوای ڕاگیرانی تێکهەڵچوونەکان لە ئەمڕوەوە بۆ کوتایی دان بە ناکۆکیەکان ، وتووێژێکی هەمە لایەنەیان پێکەوە هەبێت . تاقمی خۆڕاگری ئیسلامی ئەلنجبا لە بەیاننامەیەکی تونددا داوای لە مەسعود بارزانی کرد کە هێزەکانی کورد لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بباتە دەرەوە . لە هەمانحاڵدا تاقمەکانی حەشدی شەعبی داوایان لە فواد مەعسوم کردووە کە بۆ بەرگرتن لە قووڵتر بوونەوەی قەیرانەکە بجووڵێتەوە و کەڵک وەربگرێت لە دهسهڵاتی خۆی لە نێو هێزەکانی یەکێتیی نیشتمنی بۆ کوتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان . تێکهەڵچوونگەلێک کە لە شەوی یەکشەمەوە بە دوای تەقینەوە لە یەکێک لە بنکەکانی هێزە کوردەکان دەس پێی بوو لە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی ئوکتوبری 2015یە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژەی هەیە و بە هۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون . هەواڵێکی دیکەوە لە ئێراقەوە ئەوەیە کە هێزە ئێراقیەکان چوونە ناو شاری دولاب لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە . هێزە ئێراقیەکان توانیان گوندێک و ناوەندێکی پولیسی شاری دولاب و مەیدانی ئەو شارەییان ڕزگار بکەن .