دیداری میری لە هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە دیداری ئابووریی میری له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرس و که‌سایه‌تی کوردستانی و عیراقی ده‌ستیپێکرد و بڕیاره ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
به پێی راپۆری خه ندان ، دیداره‌که کاتژمێر نۆی به‌یانی ده‌ستیپێکردووه و له‌سه‌ره‌تای دیداره‌کەدا پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لادین سه‌رۆکی ئینیستیتۆتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێیژنه‌وه روونیکرده‌وه ئامانج له‌م دیداره‌دا باسکردنی قه‌یرانی ئابووریه و ناما‌نەوێت له‌م دیدارەدا ته‌نها کێشه‌کان باسبکه‌ین، به‌ڵکو چاره‌سه‌ریش باسده‌کرێت.
دیداری ئابووری میری ٢٠١٦ یه‌که‌مین دیداری له‌و جۆره‌یه که له عیراق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامبدرێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. ئامانج له دیداره‌که بریتیه له تاووتوێکردنی ئابووری وڵات و پێویستی به په‌له‌ی ڕێفۆرمی ڕیشه‌یی.
به‌پێی کارنامه‌کەیان که کۆپیه‌کی بۆ خه‌ندان نێردرابوو، بڕیاربوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی دیدارەکەبێت و وتاری هه‌بێت، بەڵام ئامادەی دیدارەکە نەبووە.
جگە لە ئامادەبوونی وه‌زیر و سه‌رۆکی زانکۆکاکان له عیراق و که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، بڕیارە جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستانی عیراق ، قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری وزەی تورکیا سبه‌ی وتاریان هه‌بێت.
ئه‌م دیداره له کاتێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که عیراق و هه‌رێمی کوردستان به قه‌یرانێکی دژواری ئابووری و دارایی تێپه‌ڕده‌بن.
دیداری ئابووری میری به به‌شداری داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت و بڕیارده‌ران و ئه‌کادیمیستان و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌درێت بۆ تاووتوێکردنی چاکسازی ئابووری له عیراق و هه‌رێمی کوردستان. له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، تیشک ده‌خرێته سه‌ر پێویستی چاکسازی له هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تی.