ڕوانگەی سیاسیی هەولێر لەبارەی گۆڕانکارییەکانی دوزخۆرماتوەوە
شاری دوزخۆرماتو نیزیکەی حەوتەیەک گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بووە و هەندێ سەرچاوەی هەواڵ باسی ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونەکان دەکەن.
شاری دوزخۆرماتو ناوچەیەکە بە زۆرینەی تورکمانی شیعەوەو بەشێک لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا دێتە ئەژمار .
هێزی پێشمەرگە لە سەرەتای ئەم حەوتەیە بەچەک و چۆڵی قورس بەرامبەر هێزی جەماوەری تورکمان تووشی شەڕ بوون و تێکهەڵچوونی نێوانیان لە هەر دوو لاوە قوربانی زۆری لێکەوتەوە .
بە هۆی توندبوونی تێکهەڵچوون لە شاری دوزخۆرماتو نوێنەرانی دوو لایەنی شەڕ لەگەڵ یەک کۆبوونەوەو وتووێزیان کرد .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز کوردەکان و هێزی جەماوەری تورکمان، ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە چوونەدەری هێزی سەربازی لەشاری دوزخۆرماتو ڕێککەوتن .
شەلال عەبدول بەرپرسێکی خۆجێیی شاری دوزخۆرماتو وتی : بە پێی ڕێککەوتنی نێوان کاربەدەستانی کورد و حەشدی شەعبی بەرپرسایەتی پاراستنی شاری دوزخورماتو خرایە ئەستۆی پۆلیسی خۆجێییەوە .
شاری دوزخۆرماتو بەشێوەی خۆجێیی لە بن کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق دایە .
یەکێتی دوای پەلاماری داعش بۆسەر ئێراق و باکووری ئەم وڵاتە و پێکهاتنی حەشدی شەعبی ، پێوەندی و هاوکاری باشی لەگەڵ ئەم هێزانە دامەزراند.
بەڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق هاوکاری یەکێتی لەگەڵ هێزی جەماوەری تورکمانی لە دوزخۆرماتو پێ باش نەبوو و ئەم بابەتە لە لایەن پارتیەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.
پارتی بە بڕوای خۆی ئامادە بوون و هەوڵی هێزی حەشدی شەعبی لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی باکووری ئێراق بە هەڕەشەیەک بۆ کوردەکان دەزانێ .
هەرلەم چوارچێوەیەدا هیوا ئەفەندی بەڕێوەبەری ئیدارەی تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی سەربە پارتی لە نێو پەیجەکەی دا ئیدیعای کرد : لەباری ستراتژییەوە شکستی داعش لە ئێراق بە سوودی کوردەکان نییە، چونکوو مەترسی حەشدی شەعبی لەم وڵاتە زۆرتر لە داعشە.
ئەفەندی ئیدیعای کرد : سەرکەوتنی شیعەکانی ئێراق بەرامبەر بە داعش کارتێکی بەرەوەیە بۆ ئەوان بەڵام شەڕ لەگەڵ داعش بۆ کوردەکان لە پلەی دووهەم دایە .
بە هەڵوێست گرتنی ئەم کەسایەتییە کوردەی سەربە پارتەکەی مەسعوو بارزانی دەکرێت گۆڕانکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری دوزخورماتو بەسەرنجدانی ئەمەی کە ئەم شارە لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە ، شی بکەینەوە.
شەڕ لەگەڵ داعش دەرفەتێکی بۆ مەسعوود بارزانی خوش کردووە هەتا لە ناوچەگەلێک کە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ ئەم تاقمە طێزەکانی تیادا مۆڵ داوە، کۆنترۆڵی سیاسی ئەو ناوچەیە بە دەستەوە بگرێ .
لەحاڵێکدا کە حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ بە دەستی داعش ئامادە دەکەن هێزی پێشمەرگە چەک وچۆڵی قورسی خۆیان لەشاری دوزخورماتو سەقامگیر دەکەن و لەبەرامبەر حەشدی شەعبی دا شەڕ دەکەن.
ئەم هەوڵەی هێزی پێشمەرگە نیشاندەری پلە دوو بوونی مەترسی داعش بۆ بەرپرسانی کوردستانی ئێراقە.
ڕوانگەی بەرپرسانی کورد لە هەولێر بەرامبەر پرسەکانی بەردەم لەباکووری ئێراق لە ڕوانگەی گشتییەوە بێ بایخە و بە پێی سیاسەتی مەسعوود بارزانی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی قازانجی ناوچەکەی لەگەڵ داعش شەڕ دەکات .
ئەم سیاسەتە لەگەڵ رۆحی ئێراقی یەکگرتوو یەک ناگرێتەوە وداعش وەک دوژمنی هاوبەش و تاکانە بۆ هەولێر نایەتە ئەژمار .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە داعش بە داگیرکردنی مووسڵ لە ژووئەنی 2014 هەتا دەروازەکانی هەولێر بەرەوپێش چوو و هەر ئەم هێزی حەشدی شەعبیە پێکهاتوو لە شیعە و سوننە داعشیان لە شوێنی فەرمانڕەوایی مەسعوود بارزانی دوور کردەوە.
ڕوانگەی قازانج خوازانەی بارزانی بەرامبەر پرسی دوزخۆرماتو بەمانای نەیارەتی لەگەڵ مانەوەی حەشدی شەعبی لەم شارەوە و هەڕەشەی داعش بۆ پارتی لە پلەی دووهەمی گرینگایەتی دایە.
لە خاڵی بەرامبەریش دا بو هێزی حەشدی شەعبی شەڕ لەگەڵ داعش وەک دوژمنی هاوبەش ئەولەویەتی سەرەکییە و شەڕ لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە قامووسی هێزی حەشدی شەعبی دا نییە.