یەکەم کۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ یەکێتی دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i226600-یەکەم_کۆبوونەوەی_نەوشیروان_مستەفا_لەگەڵ_یەکێتی_دەبێت
ئەندامـێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکەم کۆبوونەوەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ حزبە سیاسییەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2016 12:00 Asia/Tehran
  • یەکەم کۆبوونەوەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ یەکێتی دەبێت

ئەندامـێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکەم کۆبوونەوەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ حزبە سیاسییەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت.

رۆژی پـێنجشەممە 28ـی نیسانی 2016، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دوای حەوت مانگ، گەرایەوە کوردستان و بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بێت.

سەعدی ئەحمەدپیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سەردانەکەمان بۆ بەخێرھاتنەوەیە، چونکە ئێمە ھاوسەنگەر و ماوەیەکیش لە یەک حزب بووین.

سەعدی ئەحمەدپیرە ئاماژەی بەوە کرد، کە جارێ دیار نییە نەوشیروان مستەفا دەست پێشخەریی بۆ دۆخی سیاسیی کوردستان ھەیە یاخود نا، بەڵام ”بێگومان ئەمانە سەرکردەی سیاسیی کوردستانن و دەتوانن گرفتەکان لەناوخۆیاندا بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن“.