ئەگەری سەفەری بارزانی بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i226606-ئەگەری_سەفەری_بارزانی_بۆ_تاران
سەرچاوەیەکی هەواڵی سەر بە هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی ئەگەری سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد بۆ تاران لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووی زایینی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2016 12:05 Asia/Tehran
  • ئەگەری سەفەری بارزانی بۆ تاران

سەرچاوەیەکی هەواڵی سەر بە هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی ئەگەری سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد بۆ تاران لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووی زایینی .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی بەرپرس لە باڵوێزخانەی ئێران لە ئێراێ ڕایگەیاند کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناوەڕاستی مانگی مەی 2016 سەردانێکی ڕەسمی دەکا بۆ تاران .

بەوتەی ئەم سەرچاوەیە لە باڵوێزخانەی ئێران لە ئێراق کە ئاماژەیەک نەکراوەتەن ناو و پۆستەکەی ، سەفەری بارزانی لەسەر بانگێشتنی ڕەسمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەنجام دەبێت و ناوبراو لەم سەفەرە لەگەڵ سەرۆک کۆمار ، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ، وەزیری دەرەوە و ژومارێک بەرپرسی سیاسی و سەربازی ئێران دیدار و وتووێژ دەکات.

گۆڕانکارییەکانی ناوچە، شەڕ لەگەڵ داعش، ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ و پرسی دانانی هێڵی بۆری نەوتی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وەک تەوەرەی وتووێژەکانی بازرانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی ڕاگەیەندراوە.