داکۆکیی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆکی ئیدارەی ههرێمی کوردستانی عێراق داکۆکیی خۆی لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی ههرێمی کوردستانی عێراق پێداگری کرد سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەبێ پاڵپشتیی لە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران بکەن و لە ڕێگای وتووێژەوە ، کۆتایی بە قەیرانی دارایی و سیاسی بێنن .
بارزانی کوتی ئەولەویەتی یەکەمی عێراق بەرەنگار بوونەوەی گروپی ڕەشەکوژیی داعش و جێگیر کردنی سەقام و پاوەجێی لە ڕەوشی دارایی ئەو وڵاتەیە .
پەرلەمانی عێراق سێشەممەی ڕابردوو شەش بەربژاری کایبنەی تێکنۆکراتی حەیدەر عیبادی پەسەند کرد .
لە کۆبوونەوەی چڕ و پڕی پەرلەمانی عێراق دا ، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ، شەش بەربژاریان بۆ پۆستی وەزارەتخانەکانی کارەبا و رۆشنبیری و فێرکاریی باڵا و تەندوروستی و سەرچاوەکانی ئاو پەسەند کرد .