هەڵمەتی هێزی پێشمەرگە بۆ دەرکرانی داعش لە باشووری کەرکووک
هێزی ]ێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە وەرگرتنەوەی یەکێ لە گوندەکانی باشووری کەرکووک هەڵمەتی خۆی بۆ دەرکردنی داعش لەم ناوچەیە دەستپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵمەتێکی بەربڵاویان بۆ دەرکردنی داعش لە ناوچە باشووریەکانی کەرکووک دەستپێکرد. مەبەستی سەرەکی ئەم هەڵمەتە وەرگرتنەوەی پێنج گوندی باشووری کەرکووک لە دەوروبەری گوندی بەشیر لە ترۆریستەکانی داعش ، بە پشتیوانی ئاسمانی هاوپەیمانی جیهانی ڕاگەێندراوە و گوندەکانی ئەلبو فەرەج کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەوتنی کوردەکان لە دوو گوندی تریش درێژەی هەیە .بە قسەی سەرچاوەکانی هەواڵ، داعش لە بەرانبەر ئەم پەلامارە ی هێزی پێشمەرگە خوڕاگری نە کردووە و لەڕیگەی مین ڕێژ کردن و تەڵە ی تەقینەوەیی بە نیازی پێشگرتن بە پێشکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە بوو.