کوردەکان و گەمارۆی سەربازی دوزخورماتو
نوێنەری تورکامانەکانی پەرلەمانی عێراق وتی کوردەکان گەمارو دانی سەربازی دۆز خورماتۆیان داوه ، ئهوخوازیاری دۆزێنەوەی ڕێگە چارە گەلی بناغەیی بۆ بارودۆخی ئەم وڵاتە و کۆتایی دان بە کێشە وگرفتەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی" ئەلموقف العراقی" جاسم محەممەد جەعفەر" لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا وتی: کێشەی شاری دۆز خۆرماتۆ ، کێشەی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ نیە ، بەڵکۆ ئەم کێشەیە لە چل ساڵ پێشدا سەرەتا لە دەوران و سەردەمی ڕژیمی سەدام ، ئەلقاعدە ، وئێستاکە لە لایەن داعش هوه درێژەی هەیە و
هەتا ئێستاکە پتر لە دوو هەزار کەس شەهید وهەشت هەزار کەس بریندارو دووهەزار ماڵی ئاوەدانیش ڕۆخاون.
جەعفەر وێڕای ئاماژە دان بە مە کە خەڵکی دۆز خۆرماتۆ ئێستاکە لە ژێر گەمارودان، لەسەر پێویستی دۆزێنەوەی ڕێگە چارەکانی بناغەیی بۆ بارودۆخەکە لەشاری دۆز خۆرماتۆ وئیدارەی ئەم شارە لەلایەن بەغدا بەبێ بەشداری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دابەش کردنی پوستە کان بە شێوەی یەکسان کەنێوان هەموو قەوم وئەتنە کان لەو شارە جەختی کرد.