پێشمەرگە رزگارکردنەوەی گوندی بەشیری راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i227113-پێشمەرگە_رزگارکردنەوەی_گوندی_بەشیری_راگەیاند
هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رزگارکردنەوەی گوندی بەشیری لە سنووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2016 08:13 Asia/Tehran
  • پێشمەرگە رزگارکردنەوەی گوندی بەشیری راگەیاند

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رزگارکردنەوەی گوندی بەشیری لە سنووری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 30ـی نیسانی 2016، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتیوانیی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، هێرشێکی فراوانی کردە سەر گوندی بەشیری تورکمانی و هەمان رۆژ توانی زیاتر لە نیوەی گوندەکە لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش رزگار بکات.

بە پێی راپۆری باسنیوز رۆژی یەکشەممە 1ـی ئایاری 2016، وەستا رەسوڵ، فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری کەرکووک بە (کوردستان 24)ـی راگەیاندووە، کە گوندی بەشیر بە تەواوەتی رزگار کرایەوە و جگە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش، ”هیچ هێزێکی دیکە بەشدار نەبوون“.ماوەی نزیکەی دوو ساڵە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر گوندی بەشور لە باشووری رۆژئاوای کەرکووکدا گرتووە و لەو ماوەیەدا هێزەکانی حەشدی شەعبی بە چەک و هێزی زۆرەوە، چەندین جار هەوڵی رزگارکردنەوەی گوندەکەیان دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.