نێچیرڤان بارزانی : ئێراق بەرەو هەڵدێرێکی پڕمەترسی مل دهنێ
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێرای وشداری دان بەرامبەر ئاڵۆز تر بوونی ڕەوشی سیاسی دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی بەغدا، ئاسایی بوونی ڕەوشەکە لە داهاتووی نیزیک دوورە لەڕاستی .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سکای نیووزی عەرەبی لە بەیاننامەی ڕەسمی کەدوای کۆبوونەوەی تایبەتی قەیرانی سیاسی و ئابووریی ئێراق کە لایەن ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڵاو کرایەوە بەگێڕانەوە لە نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕاگەیەندراوە: ڕەوشی سیاسیی ئێراق وڵات بەرەو هەڵدێرێکی ترسناک دەبات بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەپەرلەمان ڕەوشەکە تادێ ئاڵۆزتر لە ڕابردوو دەبێ .
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : بۆ تێپەڕین لە قەیرانی ئابووری کە لە هەرێم دا بەدی هاتووە: هەولێر هەوڵەکان و بەرنامەگەلی چاکسازی بە پێی تەوەرەکانی نێودەوڵەتی گرتۆتە بەر .بارزانی دیسان پێداگری کرد : سەرباری ئەوەی هەرێم دوای ساڵی دووهەزاروسێ دەورێکی چالاکی لە ئێراق گێراوە بەڵام بەداخەوە ڕەوشی سیاسی ئێراق هەرێمی کوردستانی بەرەوڕووی گرفت و بەرتەسک کردووە سەرباری ئەمە هەرێم هەروا هەوڵەکانی بۆ باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و جیهان درێژە پێ دەدات.