حەمید ئەفەندی: پێشمەرگە تەلسقۆفی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە
May 03, 2016 15:13 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە لە میحوەری (باشیک)ی کوردستانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، هێزی پێشمەرگە چوونە ناو تەلسقۆق.
حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیک، ڕاگەیاند: “کەمێک ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوونە ناو شارەدێی تەلسقۆف و بە تەواویش شارەدێیەکەیان گەمارۆ داوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چەند چەکدارێکی داعش لەنێو تەلسقۆفدا ماونەتەوە و ڕێگای هەڵاتنیان نەماوە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا سەرجەمیان پاک دەکرێنەوە و شارەدێیەکە شوێنەواری داعشی تێدا نامێنێت.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشمەرگە بە پلانێکی تازەوە، گەمارۆی ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعشیان داوە.