ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی شەپۆڵی ئاوارەکان لە کاتی رزگارکردنی موسڵ دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i227617-ئامادەکاری_بۆ_کۆنترۆڵکردنی_شەپۆڵی_ئاوارەکان_لە_کاتی_رزگارکردنی_موسڵ_دەکرێ
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە د. یاسین ئەلمەعموری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و هاورێ ئیحسان سادق سەرۆکی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ باسکردنی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی شەپۆڵی نوێی ئاوارەکانی موسڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2016 16:17 Asia/Tehran
  • ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی شەپۆڵی ئاوارەکان لە کاتی رزگارکردنی موسڵ دەکرێ

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە د. یاسین ئەلمەعموری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و هاورێ ئیحسان سادق سەرۆکی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ باسکردنی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی شەپۆڵی نوێی ئاوارەکانی موسڵ.

لەم دیدارەدا رەوشی مرۆیی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم تاوتوێ کرا و سەرۆکی مانگی سووری عێراقی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەربڕی کە وێڕای ئەو قەیرانە داراییە توانیویانە پێشوازی لە یەک ملیۆن و هەشسەد هەزار پەنابەر و ئاوارە بکات.

هەر لەم دیدارەدا تاوتوێی چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەگەری هاتنی شەپۆڵی ئاوارەکانی موسڵ کرا لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ لە دەست چەکدارانی داعش، بەجۆرێک ئەو شەپۆڵە لە ڕووی مرۆیی و تەنانەت ئەمنیشەوە کاریگەریی بۆ سەر هەرێم کەم بکرێ و لە هەمان کاتدا گیانی ئەو ئاوارانە بپارێزرێ.

بۆ ئەم پرۆسەیەش بڕیارە مانگی سووری عێراقی بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و دامودەزگاکانی حکومەت پلانی پێشوەختەیان هەبێت و پێداویستییەکان دابین بکەن.