چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی
لە چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئێران لەعێراق ، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پەیوەندیی دوو لایەنە و دوایین گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لێکدرایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "حەسەن دانایی فەر" ی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ، لە دیداری "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ناوچەی کوردستانی عێراق ، بە ئاماژە بە پەیوەندیی مێژویی ئێران و کوردستانی عێراق ، لەسەر بەردەوامبوونی پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەڵکی ناوچەکە پێداگری کرد .
دانایی فەر و بارزانی هەروەها سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی دەوروبەری ئاوبەندی مووسڵ و هەڵمەتی ئازاد کردنی ئەو شارە وتووێژیان کرد .
باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها دوێنێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی عێراق دیدار و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتووێژیان کردبوو .