نەوشیروان مستەفا"و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" کۆبوونەوەیەکی نهێنیان ئەنجام داوە
یەکێتی و گۆڕان لە ئاستی دوو کەسی ناو پارته که یان دا جەخت لە ڕێککەوتنەکەی دەباشان دەکەنەوە و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه و ریککه وتنه بچێتە بواری جێبەجێ کردن
بە گوێرەی چەند زانیارییەک کە هەندێک لە میدیاکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە، دوای سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا و کوڕەکانی بۆ لای جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عراق، کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و هاوسەری جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی لەبەرچاوگرتنی لێکتێگەیشتنی دەباشان کراوەتەوە کە لە ساڵی 2012 لە نێوان سکرتێری گشتیی یەکێتی و ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراوە.
هەر لەمبارەیەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عیراق ڕاگەیاند: “لە دوای ئەو کۆبوونەوانە، بەرچاو ڕوونیی زیاتر بە ئەندامان دەدرێت و دواتر ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان واژوو دەکرێت”. ڕوونیشی کردەوە کە واژووکردنەکە بە شێوەیەکی تایبەت و لە بۆنەیەکی تایبەتدا دەبێت.