بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بو جێبەجێکردنی چاکسازی
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری جێبەجێکردنی چاکسازی لەناو پارته که ی دەرکرد.
پارتی دیموکراتیی کوردستانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆیدا، چەند بڕیارێکی دەرکرد کە یەکێک لە بڕیارەکان، جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردەیە دەبێت کە پیشووتر بۆ گۆڕانکاری لەناو ئەو حزبە کراوە.
عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی عیراق ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئەنجام درا و لە کۆبوونەوەکەدا، دوو خاڵی سەرەکی باس کرا، یەکەم، قسە لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەتایبەتی بارودۆخی ئەم دواییەی عێراق و ئەو ڕووداوانەی لەبەغدا ڕوویان دا، کرا. تەوەرەی دووەم، کۆبوونەوەکە بریار دان بوو لەسەر ئەو توێژینەوەی پێشووتر کرابوو لەسەر گۆڕانکاریەکانی ناو پارتی و چاکسازییەکان، چونکە ئەوە ساڵێک و چەند مانگێکە لەسەر کۆنگرەی حزب تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی بتوانین هەندێک گۆڕانکاری و چاکسازی لەناو حزبدا بکەین کە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بگونجێت، و لەبەر ئەوەی کۆنگرە نەکراوە، دەبێت پارتی چاکسازی ئیداری و ڕێکخستنی لەناو خۆیدا بکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم دۆخەدا خۆی بگونجێنیت”.