چاوپێکەوتنی نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i228370-چاوپێکەوتنی_نێردراوی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_کاروباری_ئێراق_لەگەڵ_مەسعوود_بارزانی
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ سەروکی هەرێم دیداری کرد و دوایین گۆڕانکارییەکان و ڕەوشی یاسی و ئاسایشیی ئێراقیان لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2016 16:06 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ سەروکی هەرێم دیداری کرد و دوایین گۆڕانکارییەکان و ڕەوشی یاسی و ئاسایشیی ئێراقیان لێک دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یان کوبیش نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دیداری کرد .

ئەم دیدارە بەیانی ڕۆژی شەممە لەشاری سەلاحەدین لە باکوری هەولێر ئەنجام درا .

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی ئەمڕۆ بەیانی ڕایگەیاند لەم دیدارە دا کوبیش و بارزانی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئێراق و چۆنیەتی پاراستنی سەقام و ڕەوتی سیاسی ئەم وڵاتەیان لێک دایەوە.

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق لەم دیدارە دا مەسعوود بارزانی لە بیروڕای ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە لێکدانەوەی قەیرانی ئێراق و هەروەها خاڵەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێراق ئاگادار کردەوە.

دوولایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەغدا باس و ڕاوێژیان کرد .

مەسعوود بارزانی لەم دیدارەدا لەسەر ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی توکمەوتەواو لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق لەوان بەرەنگار بوونەوەی داعش پێداگری کرد .