یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی ئێراق: حکوومەتی هه رێم دەبێ پِِیبەندی بەڵێنەکانی بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i228493-یەکێتیی_مامۆستایانی_کوردستانی_ئێراق_حکوومەتی_هه_رێم_دەبێ_پِِیبەندی_بەڵێنەکانی_بێت
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی ئێراق رایگه یاند: حکوومەت دەبێ پابەندی بەڵێنەکانی بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2016 12:03 Asia/Tehran
  • یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی ئێراق: حکوومەتی هه رێم دەبێ پِِیبەندی بەڵێنەکانی بێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی ئێراق رایگه یاند: حکوومەت دەبێ پابەندی بەڵێنەکانی بێت.

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هه رێم کوردستانی ئێراق ووتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بە مامۆستایان دابوو ، مووچەی مانگی 9یان پێ بدات ، بۆیە وەبیری دێنێنەوە کە پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت .

ئەحمەد گەرمیانی ، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئەمڕۆ ڕاگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بە مامۆستایان دابوو کە سەرەتای مانگی 4ی 2016 مووچەی مانگی 9ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایان بدات، بەڵام تا ئێستا هیچ دیار نییە ، بۆیە وەکوو زەنگێکی مەترسیدار ئەو بەڵێنە بیر حکوومەت دێنێنەوە".

گەرمیانی گوتی: "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ نزیکە و مامۆستایان و قوتابییەکان پێویستیان بە ئارامیی دەروونییە ، کەرتی پەروەردە کەرتێکی گرنگە و پێویستە حکوومەت خەمی لێ بخوات".

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هه ریم گوتیشی : "هەرچەندە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پابەندی بەڵێنی خۆی بوو ، مووچەی وەزارەتی پەروەردەیی دوای وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کرد ، بەڵام بەڵێنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی ساڵی ڕابردووی بەجێ نەگەیاندووە".