پێکهاتنی هێزی تایبەتی پێشمەرگە بۆ پاراستنی دوزخورماتوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i228691-پێکهاتنی_هێزی_تایبەتی_پێشمەرگە_بۆ_پاراستنی_دوزخورماتوو
لیژنەی ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەوڵگەلێکیان بۆ پێکهاتنی هێزی تایبەتی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی دوزخورماتوو دەستپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2016 11:56 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی هێزی تایبەتی پێشمەرگە بۆ پاراستنی دوزخورماتوو

لیژنەی ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەوڵگەلێکیان بۆ پێکهاتنی هێزی تایبەتی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی دوزخورماتوو دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دوای تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی ناوچەی خورماتوو لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزی حەشدی شەعبی، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڕیاری پێکهێنانی هێزی تایبەتی پێشمەرگەی لە خورماتوو داوە .

ئەم هێزە تایبەتیانە لەلایەن لیژنەی ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پێشمەرگە پێک دێت و هەوڵە هاوپێوەندەکانی دەستی پێکراوە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە مانگی ڕابردوو بەشێک لە دانیشتوانی خورماتوو دوابەدوای توندتربوونی تێکهەڵچوونی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەم ناوچەیە لە دیدار لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، داوای دامەزرانی ئاسایش لەم ناوچەیەیان کرد .

شەلال عەبدول فەرمانداری خورماتوو لەوتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی خەندان لەبارەی هێزی تایبەتەوە ڕایگەیاند کە ئەم هێزانە لە 1500 دانیشتووی کورد و عەرەب و تورکمانی دوزخورماتوو و لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی دابین کردنی ئاسایشی ناوچە پێک دێت .