وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە سەعات 4ـی ئێوارەی ئه مرۆ، خاتوو رۆبێرتا پینۆتی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە سەردانێک بگاتە شاری هەولێری.
چاوەڕوان دەکرێت رۆبێرتا پینۆتی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی زیادکردن و بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی ئیتاڵیا بکەن.
ئیتاڵیا لە سەرەتای هێرشی رکێخراوی توندڕەوی داعش بۆ سەر ههرێمی کوردستان لە مانگی ئابی 2014ـەوە، بە ناردنی چەک و راوێژکاری سەربازیی، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
پێشتریش لە مانگی تەمووزی 2015، رۆبێرتا پینۆتی گەشتێکی بۆ کوردستانی باشووری ئەنجام دا و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.