نێچیرڤان بارزانی بروسکه یه ک بۆ دەستەی باڵای بنکەی لالش دەنێرێت
May 12, 2016 14:37 Asia/Tehran
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق بروسکه یه ک بۆ بنکەی رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی لالش لە پارێزگای دهۆک دەنێرێت.
لە پەیامەکەیدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیای دەداتە ئیزدییەکان، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان لە شنگال.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش لە دامەزرێنەر و ئەندامان و دەستەی سەرۆکایەتیی بنکەکە، کە لە ساڵی 1993 دامەزراوە، رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت پشتیوانیی لە کار و چالاکییەکانی بنکەی لالش بکات، تاوەکو ”بتوانێت زیاتر خزمەتی تایبەتمەندیی ئێزدییەکان بکات“.