نوێنەرانی کورد له عیراق بۆ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان ئامادە دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i229330-نوێنەرانی_کورد_له_عیراق_بۆ_گەڕانەوە_بۆ_پەرلەمان_ئامادە_دەبن
سەرۆکی به ریوه به رایه تی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق پیداگری کرد لەسەر پێویستی گەرانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ بەغدا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2016 04:09 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی کورد له عیراق بۆ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان ئامادە دەبن

سەرۆکی به ریوه به رایه تی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق پیداگری کرد لەسەر پێویستی گەرانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ بەغدا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پینج شەممەی ئیرنا ، نیچیروان بارزانی ، سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران ، بە ئاماژە دان بە گرینگایەتی گەڕانەوەی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق بۆ بەغدا ووتی بەشداری کوردەکان لە ڕەوتە سیاسییەکانی ئێراق لەمەڕ چارەسەری گرفتەکانی ئەو وڵاتە پێویستە .

نیچیروان بارزانی گوتیشی فراکسیۆنە کوردە کانی پەرلەمانی ئێراق دەبێ ڕۆلێکی چالاکیان هەبێت لە مەڕ بردنە پێشەوەی ئامانجە سیاسییەکان لە ئێراق دا .

دوا بە دوای تاوسەندنی ئالۆزییەکانی سیاسی لە ئێراق و داگیر کرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە لایەن ناڕازییەکان لە ٣٠ ئاپریلی ڕابردوو ، ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراق ، بەغدایان جێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان .

حەوتەی ڕابردوو "سەلیم جەبووری" سەرۆکی مەجلیسی ئێراق لە سەفەرەکەی بۆ سلێمانی ، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی پارتە کوردەکان دیدار و وتوویژی کرد . پەر لەمانی ئێراق نیزیک دوو حەوتەیە کە بە هۆی بەشداری نەکردنیی ژماریک لە ڕەوتە سیاسییەکان لە کۆ بوونەوەکانی پەرلەمان ، لە وان پارتە کوردەکان و هەروەها ژمارەی کەمیی نوێنەرانی بەشداری کۆ بوونەوەکان ، داخراوە .