ئێران و هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i229699-ئێران_و_هەرێمی_کوردستان_جەخت_لەسەر_پەیوەندییەکانیان_دەکەنەوە
ئێوارەی دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2016 09:35 Asia/Tehran
  • ئێران و هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

ئێوارەی دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

بە پێی راپۆرتی باس نیوز لە دیدارەکەدا باسی گرنگیی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئسیلامی کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پەردان بە پەیوەندییەکان کردووەتە و له م دیداره دا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز سەید د. مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و باسیان لەوە کرد کە ئەوان گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەن. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە ئەو پەیوەندییانە ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و ئێران هەردەم هەرێمی کوردستانی بە دۆست و هۆکاری پەیوەندی باش و ئارامیی ناوچەکە دەزانێت.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد کە هەردەم پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەردەم ئامادەیە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران فراوانتر و تۆکمەتر بکات و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی کە ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا پەرەیان پێ بدرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ئاڵوگۆڕ کرد.