لێدوانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له فستیڤاڵی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئیلام
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به ئاماژه به‌م بابه‌ته که کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام پشتیوان و هاوڕێی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بووه، وتی: مێدیاکان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی له نێوان ئێران و عێراق هه‌وڵ بده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د نهوڕۆی، ڕۆژی دووشه‌مه له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مێدیاکان له زانکۆی ئیلام وتی: هاوکاری مێدیایی ده‌توانێت پردێکی په‌یوه‌ندی گرنگ بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان دانیشتوانی پارێزگا سنوورییه‌کان له هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بێت.
ئه‌و ڕایگه‌یاند: مێدیاکان و چینی نووسه‌ر ده‌توانن بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، دینی و قه‌ومی له نێوان ئه‌م ناوچانه هه‌وڵ بده‌ن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه جه‌ختی کرد: بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێم ڕوونه که ئێران هه‌میشه پشتیوانی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی هه‌ڵه‌بجه بووه، چ له سه‌رده‌می سه‌دامی دیکتاتۆر، چ له ئێسته‌دا و ئێمه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه هه‌رگیز ئه‌م هاوکارییانه فه‌رامۆش ناکه‌ین.
شایانی باسه که فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مێدیاکان بۆ یه‌که‌مین جار له نێوان ۲۷ بۆ ۲۹ ی گوڵان له زانکۆی پارێزگای ئیلام له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گشتی هه‌زار و ۲۷۸ بابه‌ت به فستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه، که هه‌زار و ۲۰ بابه‌تیان له به‌شی ئازاد به‌شداریان کردووه و ۱۷۳ به‌رهه‌میش له به‌شی تایبه‌تدا به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کردووه و ئه‌مساڵ له نێوان مێدیاکارانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق به‌ڕیوه ده‌چێت.
بابه‌تی ژینگه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وه‌ک سنووری هاوبه‌ش، کێشه و مه‌ترسییه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کانی زیاتر پێکه‌وه ژیان له سنووره‌کان و تیرۆریزم له ناوچه‌که، له گرنگترین سه‌ردێڕی بهشتی تایبه‌تی فستیڤاڵهکهن.
ئه‌مساڵ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران و پارێزگاکانی عێراق وه‌ک سلێمانی، هه‌وڵێر، دیالێ، واست، میسان، هه‌ڵه‌بجه و به‌سره به‌شداری فستیڤاڵه‌که‌یان کردووه و له سێ به‌شی زمانی کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی کاره‌کان لێکۆڵینه‌وه و داوه‌ریان بۆ کراوه.