پەلاماری ناکامی ترۆریستان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i230368-پەلاماری_ناکامی_ترۆریستان_بۆ_سەر_هێزەکانی_پێشمەرگە
پەلاماری تاقمی تەکفیری ترۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە مووسڵ ،لە باکووری ئێراق ناکام مایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2016 16:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری ناکامی ترۆریستان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

پەلاماری تاقمی تەکفیری ترۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە مووسڵ ،لە باکووری ئێراق ناکام مایەوە .

بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی بە گێرانەوە لە مالپەری ئەلعەرەبی ، ئەندامانی ترۆریستی داعش بە کەڵک وەرگرتن لە ترۆمبیلەکانی بۆمب ڕێژکراو کە ترۆریستەکان هیدایەتیان دەکرد ،هەڵیانکووتایە سەر بنکە و بارگای هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی ئاسکی لە باکووری رۆژئاوای مووسڵ کە بە هۆی دەستپێشخەری کوردەکان ئەم پیلانە نووشوستی هێنا.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە هێزەکانی سوپای ئێراق دوای شەڕیکی قوورس لەگەڵ ترۆریستەکانی داعش لە ناوچەی مەخمور ، وێڕای وەدەرنانی ئەوان لەم شۆینە ، کەنالی تونیلەکان و شاری ژیر زەمینی ئەم تاقمەیان دۆزیەوە .

بەرلەوەیش وەها تۆنیلیک دوای وەدەرنانی ترۆریستانی تەکفیری لە شاری "شەنگال" دۆزرایەوە کە ژمارەی ئەوان دەگەییشتە حەفتا تونیل.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی خۆجێی لە شارەکانی مووسڵی ئێراق ڕایانگەیاند تاقمی ترۆریستی داعش لەم بەینە بیست و پێنج کەسی لەو شارە بە تاوانی هاوکاری و شۆڤاری بۆ هێزە ئاسایشتییەکانی ئێراق ، بە زیندوویی سووتاندووە .