پارێزگاری هەولێر: ئێران به رده وام پالپشتی کوردستانی عێراق بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i230446-پارێزگاری_هەولێر_ئێران_به_رده_وام_پالپشتی_کوردستانی_عێراق_بووە
"نەوزاد هادی" پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگاری کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ئێرانی نەک بە دراوسێی باش بەڵکو بە پالپشتی خەڵکی کوردستانی عێراق بە درێژایی مێژوو زانیوه.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2016 09:41 Asia/Tehran
  • پارێزگاری هەولێر: ئێران به رده وام پالپشتی کوردستانی عێراق بووە

"نەوزاد هادی" پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگاری کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ئێرانی نەک بە دراوسێی باش بەڵکو بە پالپشتی خەڵکی کوردستانی عێراق بە درێژایی مێژوو زانیوه.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی خەبەر ئانلاین لە زمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندنەکانی پارێزگاریی کوردستان، پارێزگاری هەولێر وتی: ئێران لە ڕۆژە تاڵ و خۆشەکان دا هەمیشە هاوڕێی هەرێمی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بوو کە لە هەرێمی کوردستان کونسولی کردەوە و تەنانەت کاتێک کە سنوری فەرمی دیاری نەکرابوون ڕێگەی دەدا ساتوسەودا لەگەڵ ئێمە دا بکرێ.

ناوبراو وتیشی: ئێران پشتیوانی ڕاستەقینە و دۆستی دەوڵەتی ناوەندی عێراقیشە.

نەوزاد هادی وتیشی: لەو ڕۆژانەی کە داعش لە هەرێمی کوردستان نزیک بوەوە سەردار قاسم سولەیمانی بە هامانەوە هات و لەو دۆخەکە کە بۆخۆشم لە مەخمور بووم بە رێنوێنی و یارمەتییەکانی ناوبراو مەترسییەکەمان لەسەر دوور بوەوە.

پارێزگاری هەولێر وتی: ئەو پەیوەندیانە دەگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو و مێژوویین و ئێمە سنوری حاجی عومڕان بە گرنگترین سنوری خۆمان دەزانین کە لە پارێزگای هەولێرە و لە داهاتووش دا بارستەکانی زیاتر دەکەین.

ناوبراو وتیشی: لە سەردانی کاربدەستانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان بەو پرسە ئاماژە کراوە و بە کردەوەش دیتومانە کە ئێران بە هاسانی دۆست نادۆزێتەوە بە هاسانی لە دەستی بدا.