پێشوازیی بریتانیا لە رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i230497-پێشوازیی_بریتانیا_لە_رێککەوتنی_نێوان_یەکێتیی_نیشتمانیی_و_بزوتنەوەی_گۆڕان
باڵوێزی بریتانیا لە عێراق ویرای پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان "یەکێتیی نیشتمانی" و "بزوتنەوەی گۆڕان"ی کوردستانی عیراق ئەو هەنگاوەی بە پۆزەتیڤ نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2016 11:13 Asia/Tehran
  • پێشوازیی بریتانیا لە رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان

باڵوێزی بریتانیا لە عێراق ویرای پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان "یەکێتیی نیشتمانی" و "بزوتنەوەی گۆڕان"ی کوردستانی عیراق ئەو هەنگاوەی بە پۆزەتیڤ نرخاند.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ؛ فرانک بیکەر ، بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە فەیس بووکەکەی خۆیدا ، رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان ، ی لەگەڵ خۆپارێزان و پارتی لیبراڵ دیموکراتی وڵاتەکەی بەراوەرد کرد.

باڵوێزی ئینگلیس لە عێراق ، دەڵێ : کە دانوستان و رێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشیمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوێکی پۆزەتیڤە و بە هیچ لەون ناکرێ بە هەنگاوێکی نێگەتیڤ وەسفی بکەین.

ناوبراو جەختی کرد : کە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق ، هاوکاریی ئەو دوو پارتە بە مەبەستی دەرچوون لە قەیرانی ئابووریی پێویست دەکات ، هەر ئەو جۆرەی کە رێککەوتنی نێوان خۆپاریزان و پارتی لیبرال دیموکرات ، لە ماوەی ٥ ساڵ دا سەرکەوت لە چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووریی ئینتگلیس.[

رێککەوتنی نێوان دوو پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، رۆژی سێشەممە 17 ی مەی ، بە ئامادە بوونی جەلال تالەبانی ، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی و لە ماڵی ناوبراو لە لایەن نوشیروان مستەفا ، سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆسرەت رەسول جێگری تاڵەبانی واژۆ کرا.