ڕاگەیاندنی پشتیوانی کوردستانی ئێراق لە حەێدەر عەبادی
هەڕێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەپێناوی پاڕاستنی پاوەجیی لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پشتیوانی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی سومەریە نێوز ، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لە سونگه ی پاڕاستنی پاوەجیی و هیوری لە حەێدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پشتیوانی دەکات. هەرێمی کوردستان هەروەها لە خۆپێشاندەران بانگهێشت هەتا بنەمای ئاشتیانە بوون لە ناو ناڕەزایەتیەکان لەبەر چاو بگرن. پاش نێوەڕوی هه ینی پۆلیسی عێراق بۆ پێشگیری لە هاتنی خۆپێساندەران بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا لە گازی فرمیسک هێنەر کەڵکی وەر گرت.لەم تێکەڵچوونە دا هەفدە کەس لە خۆپێشاندەران بریندار بوون وهێندێک لە خۆپێشاندەرانیش چوونەناو بینای سەرۆک وەزیرانی ئێراق. دوابە دوای ئەم نارەزایەتیانە گشت ڕێگاکانی سەر بە ناوچەی خەزرا داخران وفەرماندە ئوپراسیۆنی بەغدا هەتا کاتی نادیار لە بەغدا قەدەغەی هاتوو چووی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ دوابە دوای ئارام بوونی دۆخەکە یاسای قەدەغەی هاتوو چوو هەڵوەشایەوە.