سەرحان ئەحمەد : وتووێژی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا هیچ ئاکامێکی نەبووە
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ئیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئه و ولاته ڕایگەیاند: ئەو وتووێژانەی کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاکوو ئێستا لەگەڵ بەغدا ئەنجامی داون بێ ئەنجام بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرحان ئەحمەد ، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان عراق لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری "النور نیوا" وتیشی: ئەو وتووێژانەی کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاکوو ئێستا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ئەنجامی داون بە هۆی وەڵام نەدانەوەی بەغدا بێ ئەنجام بووە و تا ڕادەیەکی زۆر بی ئاکام ماونەتەوە .
ئەحمەد زیادی کرد : پرسی پێنەدانی داواکاری داریی هەرێمی کوردستان عراق کە بەغدا-هەولێر سەبارەت بەم پرسە لە ساڵی ٢٠١٤ رێککەوتبوون دەبێت لە لایەن سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و حکوومەتی ناوەندی لە رێگای وتووێژی نێوان هەر دوو لایەن چارەسەر بکرێت.
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە داهاتی نەوتی هەناردە کراو لە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک کە سەرووی ٥٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێک دایە و تێچووی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین ناکات.