بەردەوامیی بارگرژیی رامیاریی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
هێرش بۆسەر مەکتەبی رامیاری پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سلێمانی وه ک نیشانه ی بارگرژیی رامیاریی لە کوردستانی عێراق هەروا بەردەوامە.
هەرێمی کوردستانی عێراق پاش کۆتایی سەردەمی سەرۆکایەتیی یاسایی مەسعود بارزانی لەو ناوچەیە لە 19 ی ئوتی 2015 وە ، شایەتی قەیرانی سیاسیی و ئابوورییە و جار و بار ، هەنگاوی ناڕازیانە پەرە دەدا بەو قەیرانە. لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو دا ، ناکۆکیی نێوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرەی سەندووە و دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە و هکاری سەرەکیی ئەو بارودۆخە ، مەسەلەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو ناوچە کوردنشینەیە.
بە ئاراستەی گرژییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بازرانی بە دەکارهێنانی دەرفەتی جۆراوجۆری سیاسیی و ئایینیی ، باس لە پیویستیی بەڕێوەچوونی راپرسیی سەربەخۆیی لەو ناوچەیە لە عێراقدا دەکات. بارزانی لە تازەترین هەڵوێستی خۆی لە میانەی پەیامێک بە بۆنەی جێژنی رەمەزان ، جارێکی دیکە خوازیاری کۆبوونەوەی هاوبەشی هەموو پارتە کوردستانییەکان بۆ بڕیار دان سەبارەت بە راپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق بوو.
مەسعود بازرانی لە پەیامێکدا لە 23 ی ژوئەنی 2016 ئەو داخوازییەی ۆی دووپات کربووە. پاش داخوازیی یەک لە دوای یەکی بازرانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشت داگر لە نتوان پارتە کوردستانییەکان ، زۆرینەی پارتەکان وەلامی نێگەتیڤیان دا بەو داخوازییەی بارزانی.
هێرشی سێشەممەی رابردوو بۆسەر مەکتەب سیاسیی پرتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی ، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ، جارێکی دیکە نەیارەتیی لەگەڵ بەدوامیی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی نیشان دا.
خرانە بەر ئامانجی چەندین جارەی مەکتەب سیاسیی پارتی لە سلێمانی ، ناوەندی کاروبار و کاریگەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ، نیشاندەری ئەو خاڵە گرینگەیە کە یەکێتیی وەک دوو ساڵ لەمەوبەر ئامادە نییە لەگەڵ پارتی رێککەوێ بۆ بە یاسایی کردنی سەرۆکایەتیی بارزانی لە کوردستانی عێراق.
هاوڕێیەتیی دوو ساڵ لەمەوبەری یەکێتی نیشتمنیی کورستانی عێراق لەگەڵ پارتی ژێڕ فەرمانی بارزانی ، رەخنەی زۆری تووشی یەکێتیی کرد و تەنانەت ئەو پارتە ، شوێنهاتی سیاسییشی تەحەموڵ کرد. بە وتەی مەلا بەختیار ، بەرپرسی کاروباری کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی ، ئەو پارتە بەدواتی بڕیاری بوێرانەی ساڵی 2013 و رازیی بوون لەگەڵ درێژ کرانەوەی دوو ساڵەی سەرۆکایەتی بارای ، خرایە بەر ئمانجی هێرشی سیاسیی و لە دەست دانی 8 بۆ 10 کورسی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی رابردوو لە کوردستانی عێراق ، ، لەگەڵ ئەو بڕیارە پەیوەندییەکی ماناداری هەیە.
یەکێتیی پاش کۆتایی دوو ساڵ درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکیەتیی بارزانی ، ئامادە نییە هەمان هەنگاوەکای رابرودووی خۆی دووپات بکاتەوە ، چوونکە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق ،بووەتە کێشەی هەموو پارتە کوردییەکان.
بەڕێوەبردنی مان گرتن لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی عێراق هێرش بۆسەر نووسینگەلانی پارتی و رەچاو کرانی هەڵوێستی نەیارانە لە لاتەن پارتە کوردییەکانەوە ، نەیارەتیی گشتیی چ لە ئاستی سیاسەتوانان و چ لە ئاستی خەڵک لەگەڵ بەردەوامیی سەرۆکایەتیی بارزانی نیشان دەدا.
بە سەرنج دان بە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق ، بەیاننامەی یەک لە دوای یەکی بارزانی رێگای دژواری سەرۆکایەتیی تاکەکەسیی بەسەر ئەو ناوچەیە خۆش ناکا و تەنیا رێگای چارەسەر کردنی ئڵۆزییە سیاسیی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بەرچاو گرتنی پارتی بە بڕیاری گشتیی پارتە کوردستانییەکانە.