پێداگری برووجێردی لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی مونافقین بۆ نێو لیستی تیرۆریستەکان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ناوی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین بۆنێو لیستی ڕەشی تاقمەکانی تیرۆریستی پێداگری کرد .
عەلائەدین برووجێردی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران بە پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن سەبارەت بە میوانداریی ڕوژی شەممەی پاریس لە شانۆی نێو شەقامی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین، وتی : ئەمڕۆ دوژمنانی ئێران بە داکۆکیی ئالی سەعود و خەرج کردنی پارەی میلیاردی و تەیار کردنی وڵاتان دەیانەوێ لە تواناییەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە کەڵک وەرگرن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو هەوڵی خۆی بۆ پێشگیری لە هەوڵی تاقمی تیرۆریستی مونافقین بە دژی خەڵکی ناوچە و گەڕاندنەوەیان بۆ نێو لیستی ڕەشی تاقمی تیرۆریستیی بە کار دێنێ .
برووجێردی هەروەها سەبارەت بە وتووێژی ئەمڕۆی خۆی لەگەڵ ریچارد هۆویت نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە تاران وتی : ئەوروپییەکان مەترسی تیرۆریزم بە مەترسی جیدی و جێی نیگەرانی دەزانن و بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم گرفتە لە ئێران داوای یارمەتی و هاوکاری دەکەن .