بەغدا گەمییەکانی هەڵگریی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی بایکۆت کرد
بەغدا چوونی ئەو گەمیانەی کە نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بار دەکەن بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتەرز لە لەندەنەوە کۆمپانیای حکومی نەوتی عێراق سۆمۆ بۆ زیاتر کردنی گوشارەکان لەسەر هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ دانوستانەکان بۆ دابەشکردنی داهاتەکانی نەوتی هەناردە کراو، سێ گەمی کە نەوتی هەرێمیان بار کردبوو بایکۆت کرد.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی 2015وە بەو بیانویە کە بەغدا پێبەند نەبووە بە رێککەوتنی دابەش کردنی داهاتەکانی نەوت و بودجەی پێویستی بۆ هەولێر نەناردوە دەستی کردوە بە هەناردە کردن و فرۆشتنی سەربەخۆیانەی نەوتی خاو لە رێگای تورکیاوە.
سۆمۆ حەوتوی ڕابردوو لە نامەیەک دا کە گەیشتۆتە دەستی رۆیتەرزیش بە چالاکانی بازاڕەکانی نەوتی ڕاگەیاندوە لەمەوبەولا رێگە بە گەمییەکانی ماران سێناتوروس،فۆر سمایل و ئێس ئێنئولیویا کە کاری بارکردن و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن رێگە نادرێت روو بکەنە بەندەر و گاراجەکانی عێراق و نەوتی ئەو وڵاتە بار کەن.
هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە دەکات.
بەغدا حەوتەی ڕابردوو ئاماژەی کرد ئەو ئەگەرە هەیە رێگای هەناردە کردنی نەوتی خاوی کەرکوک لەهێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بگۆڕین بۆ هەناردە کردنی بۆ ئێران لە رێگای لۆریەکانەوە ئەگەر بێتوو دانوستانەکان لە بابەت دابەش کردنی داهاتەکانی نەوت بە ئاکام نەگات.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە داهاتی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی بودجەی ئەو هەرێمە پێویست نییە و وەها کارێک لەوانەیە حکومەتی هەرێم کە سەرقاڵی شەڕێکی پڕ خەرج لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعشە لاوازتر بکات.