ڕزگارکرانی مووسڵ ؛ تەوەری وتووێژی تەلەفوونی بایدن و بارزانی
کۆشکی سپی باسی وتووێژی تەلەفوونیی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد سەبارەت بە ڕزگارکرانی مووسڵ.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕووسیا ئەلیوم ؛ کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە: جۆ بایدن جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مەسعودی بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەمە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی داعش و دانی یارمەتیی مڕۆڤ دۆستانە بە ئاوارە ئێراقیەکان و هەروەها پرسی هاوکاری لە مەڕ ڕزگارکرانی شاری مووسڵ هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق . بە پێی بەیاننامەکەی کؤشکی سپی ، بایدن لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا سوپاسی بارزانی کرد بە هۆی پێبەند بوونی کوردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و لە هەمان حاڵیشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بانگهێشت کرد بۆ هێزمەند کردنی هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق .