کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردەسەر نووسینگەی یەکێتیی نیشتمانی لە هەولێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی " جەلال تاڵەبانی " ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند کە کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردە سەر نووسینگەی ئەو پارتە لە شاری هەولێر بە بێ ئەوەی کە ئەو پەلامارە قوربانیی لێ بکەوێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، پارتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا وتیشی کە نووسینگەی ئەو پارتە لە ناوچەی " سوران " لە باکووری هەولێر شەوی پێنجشەمە کەوتە بەر پەلاماری تاقمێکی چەکداری نەناسراو کە لەناو تڕۆموبیلێکی " بی ئێم وێ "ی ڕەش دا بوون . لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو پەلامارە چەکدارانەیە قوربانی نەبووە و دەزگا ئاسایشیەکان لە باکووری ئێراق لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هۆی ڕووداوەکە و ناسینی هۆکارانی پەلامارەکەیان دەس پێکردووە . ناکۆکیگەلێک کە لە هاوینی ساڵی 2015 لە نێوان ڕەوتە سیاسیەکان لە باکووری ئێراق دەستی پێ کراوە هەروا لەو ناوچەیە بەردەوامە و بڕێک لەو ناکۆکیە سیاسیانە تەشەنای کردووەتە ناو لایەنگرانی ئەو پارتانەو شێوازی چەکدارانەی لە خۆ گرتووە .