ناوی ژمارێک له سەرکردەکانی لایەنگری ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی ئاشکرا بوو
ناوی ژمارێک له سەرکردەکانی لایەنگری ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی ئاشکرا بوو
ماڵپه ری وشه نووسی سەرکردەکانی یەکێتی جگه‌له هه‌ردوو جێگری یه‌که‌م و دووه‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح، هه‌ریه‌ک له جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، مسته‌فا چاوڕه‌ش، جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌رسه‌لان بایز، ئازاد جوندیانی، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، عه‌دنان موفتی، حاکم قادر، مه‌حموود سه‌نگاوی، حامید حاجی غالی، شاڵاو عه‌لی عه‌سکه‌ری،به‌کر مسته‌فا، رزگار عه‌لی، پێنج ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نیوه زیاتری په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگرانی سکرتێری گشتیدان.
بەپێی زانیاریەکانی "وشە" کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی و زۆرینه‌ی سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی هێزی حه‌فتای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ناوه‌ندی بڕیاردان ده‌ربڕیووه.
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د، راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی جێگرانی سکرتێری گشتی به کوده‌تا وێنا ده‌که‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن، که جێگرانی سکرتێری گشتی شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه و به چه‌پڵه هه‌ڵبژێردراون.
له‌به‌رامبه‌ردا چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، ناوهێنانی جێگرانی سکرتێری گشتی به نه‌مانی شه‌رعیه‌تیان، وه‌ستانه‌وه‌ی بڕیاری جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه، چونکه له کۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌کێتی به فه‌رمانی تاڵه‌بانی هه‌ریه‌ک له کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح به‌جێگری یه‌که‌م و دووه‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی دانران.
دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له ساڵی 1966، دواتر له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1975 دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیان راگه‌یاند، له ساڵی 2009 باڵی ریفۆڕم به سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی له‌و حزبه جوودابوونه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان پێکهێنا، دوای نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر حزبه‌که‌دا سه‌پاندووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی جێگرانی سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.