جگەرە کێشان لە هەرێم زیادیکردووە
بە پێی ئامارەکان ساڵ بە ساڵ رێژەی جگەرە کێشان لە کوردستان بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەک ساڵی 2006 ئەو رێژەیە 13% بووە و ساڵی 2013 ئەو رێژەیە بۆ 18% بەرز بووەتەوە و ئێستاش گەیشتووەتە 23% کە ئەوەش زەنگێکی مەترسیدارە .
بە پێی راپۆری ماڵپەڕی سنوور میدیا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەی هۆشداریی بەرزبوونەوەی ئاستی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان دەدات دەشڵێت: "لە هەندێک ناوچە جگەرەکێشان سەدا 60ی تێپەڕاندووە، بە تایبەتی لە نێو نەوجەواناندا". د. سامر حلفی، سەرۆکی پرۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە: "وەک ئێمە دەزانین لەساڵی 2013 دا62% ی هۆکاری گیان لەدەستدانی عێراقییەکان بەهۆی نەخۆشییە مەترسیدارە ناسراوەکانی وەک دڵ و شادەمار و شەکرە و شێرپەنجەوە بووە ، کە جگەرەکێشان خاڵی هاوبەشی سەرجەم ئەو چوار نەخۆشیەیە".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمیش هۆشداری بەرزبوونەوەی ئاستی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان دەدات بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە %60ی تێپەڕاندووە ،بە تایبەتی لە نێو منداڵان و نەوجەوانان .