گەڕانەوەی ئاوارە ئێراقیەکان بۆ شاری شەنگال
سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی ئاوارە ئیزەدیەکان بۆ ناو شاری شەنگال لە باکووری ئێراق .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتولی تورکیا " حەجی کوندور " نوێنەری پارلەمانی ئێراق ڕۆژی شەمە ڕایگەیاند بیست هەزار ئاوارەی ئیزەدی گەڕاونەوە بۆ ناو ماڵەکانیان لە شاری شەنگال . حەجی کوندور وتیشی چارەنووسی سێ هەزار ژنی ئیزەدی ئێراقی ڕفێندراو لە لایەن گرووپی تێرۆریستی داعشەوە هەروا نادیارە . ئەو نوێنەرەی پارلەمانی ئێراق هۆی ژۆماری کەمی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگالی درێژەی زاڵ بوونی داعش بەسەر ناوچەکانی دەڤەری ئەو شارە و کاولبوونی بەربڵاوی ژێرخانەییەکانی ئەو شارە ڕاگەیاند و وتیشی زیاتر لە سێ هەزار ئیزەدی ئێراقی بە دەس داعشەوە کوژراون .
شاری شەنگال هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق ؛ سێی ئابی 2014 دوای پاشە کشێی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە لایەن داعشەوە داگیر کرا . شەنگال لە 13 نوامبری 2015 لە پەلامارێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە ، بەرگریکارانی شەنگال و لقی سەربازی پەکەکە لە چنگ داعش ڕزگار کرا .