پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکوری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i251290-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_ناوچە_کوردنشینەکانی_باکوری_عێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای کوردنشینی دهۆک لە باکوری عێراق کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2016 04:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکوری عێراق

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای کوردنشینی دهۆک لە باکوری عێراق کردە ئامانج.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رۆژی یەکشەممە شەش جاران دەوروبەری گوندەکانی هیزانکی،جمی و بیلمەندیان لە شاری عەفرە هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک بۆمباران کرد.بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەو هێرشانە نزیکەی نیو کاژێریان خایاند و لە ئاکامیان دا بەشێکی زۆر لە موچەومەزراکانی ناوچەی عەفرە تێداچوون.

ڕاگەیاندنە خۆجێییەکان لێدانی بنکەو مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)یان وەک ئامانجی هێرشی ئەو فڕۆکانە ڕاگەیاندوە.

هێزی ئاسمانیی تورکیا لە هاوینی ڕابردوەوە 2015 پاش وەستانێکی دوو ساڵە جارێکی دیکە لێدانی بنکە و مۆڵگەکانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و باکوری عێراق دەست پێ کردەوە.