سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە فەڕەنسا
ئه‌یلوول 07, 2016 13:46 Asia/Tehran
ئەمڕۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی فه‌ره‌نسایەوه پێشوازی لێ‌کرا.
ئەم سەردانەی بارزانی لەسەر داوای فەرمی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بووەو بڕیاره ئه‌مڕۆش دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای فه‌ڕه‌نسا ده‌ست پێ بکات.
بڕیارە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا "ژان ئییف لۆدریان" ده‌ستپێبکات، و چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به هاوکاری نێوان هه‌ر دوولا تاوتوێ بکرێت به تایبه‌تی شه‌ڕی ڕووبەڕوونەوەی داعش و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ.
هەروەها بڕیارە سبەی پێنج شه‌ممە، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆببێتەوە.