وتووێژی بارزانی و ئۆلاند سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنی رزگارکردنی "مووسڵ"ی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i252067-وتووێژی_بارزانی_و_ئۆلاند_سەبارەت_بە_ئۆپێراسیۆنی_رزگارکردنی_مووسڵ_ی_ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆشکی "ئێلیزە"ی پاریس لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە چاوپیکەوتنی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2016 05:09 Asia/Tehran
  • وتووێژی بارزانی و ئۆلاند سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنی رزگارکردنی

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆشکی "ئێلیزە"ی پاریس لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە چاوپیکەوتنی کرد.

بە پێی راپۆرتی سەدا و سیما ، کۆشکی سەرۆک کۆماریی فەرانسە رایگەیاند : فرانسوا ئۆلاند و مەسعود بارزانی رۆژی پێنجشەممە دیداریان  کرد و سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە ژێر داگیری تاقمی تیرۆریستیی داعش وتووێژیان کرد.

سەرۆک کۆماری فەرانسە و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها سەبارەت بە ئۆپێراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی سوریا و میلیشیاکانی کورد وتووێژیان کرد.

شیاوی باسە نزیک 200 کەس لە هێزە تایبەتەکانی فەرانسە راوێژکاریی دەکەن بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە باکووری عێراق کە زۆر نزیکە لە هێڵی پێشەوەی خەبات بە دژی داعش.

پاریس هەروەها رایگەیاند ، پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری " شارل دو گۆل " تا کۆتاییەکانی سێپتامبر دەڕوا بۆ ئاوەکانی رۆژهەڵاتی مەدیتەرانە تا لە ئۆپێراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵی عێراق لە چەنگی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەشداریی بکات.

مەسعود بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی فرانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەرانسە رۆژ ی چوارشەممە ٧ ی سێپتامبر گەییشتە پاریس و هەو لەو رۆژەدا لەگەڵ ژان ئیو لودریان ، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە و پاشان شارەداری پاریس دیدار و وتووێژی کرد.