نەیارەتی ئەمریکا بەرامبەر دابەشکرانی خاکی ئێراق
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وڵامی پێداگری هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی وتی : ئەمریکا لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وسەروەری خاکی ئێراق، پێداگری دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تونەر، وتەبێژی ئەم وەزارەتخانەیە شەوی ڕابردوو لە وتووێژی حەوتانەی لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە خرانەبەر باسی پرسی بەڕێوەچوونی ریفراندوم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دیداری ئەم دواییەی نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەغدا وتی :
بەدڵنیاییەوە باسگەلێک لەمبارەوە لەنێوان کاربەدستانی هەرێم و دەوڵەتی ئێراق لە ئارادایە بەڵام هەڵوێستی ئێمە لەم بارەوە نەگۆڕاوە.
ناوبراو وتیشی : پێداگری ئێمە لەسەر پاراستنی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئێراقە. باسگەلێک لەمبارەوە لە ئارادایە بەڵام ئێمە لەمبارەوە شیکردنەوەیەکمان نییە.