بارزانی : ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەروبەندی گۆڕان دایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕەخنە گرتن لە ڕێبەرانی کوردەکانی سوریا ووتی کە پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیک سوریای خستۆتە ژێر پاوانی خۆی و پێش دەگرێت لە چالاکییەکانی ناوەندەکان و ڕێکخراوەکانی سوری لە باکووری ئەو وڵاتە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، مەسعوود بارزانی لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ ووتیشی ، ناوچە لە سەروبەندی گۆڕانی نوێی دایە . پارچە پارچەکرانی سوریا هەروا لە ئارا دایە و ئەو وڵاتە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ یەکپارچەیی پێشووی خۆی .
بارزانی لە دریژە دا ووتی کە گرووپەکانی کوردی کە لەشەڕ کردن بۆ گەییشتن بە داوا و ویستەکانیان کەڵک وەردەگرن ، ناپەژرێنێ .
ئەو هەروەها ووتیشی کە پارتی یەکیەتی دێمۆکراتیکی سوریا بەرێبەری سالح موسلم بارودۆخ لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریای گرتۆتە ژێر پاوانی خۆی دا لە حالێکدا کە دەبووایە خۆی لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە) و پارتەکانی دیکە و ڕێکخراوەکان جیاواز بکات . لە لایەکی دیکەوە کۆمیسیۆنی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە فەرەنسا قسەکانی پاڵدراو بە فرانسوا ئۆلاند ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی لە بارەی پشتگری پاریس لە سەر بەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ڕەت کردووە . عەبد ئەلباری زیباری ، سەرۆکی ئەو فراکسیۆنە ووتی کە کۆمیسیۆنی پەرلەمانی ئێراق ئەم قسەگەلە پێ وشۆین گرت و دوای پێوەندی لەگەڵ نوێنەرایەتیەکانی نووسینگەکانی دیپلۆماتیکی ئێراق و فەرەنسا بەیان کردنی وەها قسەگەلێک لە لایەن ،لایەنەکانی ڕەتکردەوە و جەختکراوە کە فەرەنسا سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێراق و ناوچە نەگۆڕاوە . ئەو هەروەها لە میدیاکان داوای کرد تا لە بڵاو کردنەوەی ڕادەربڕینەکان بەوردی هەنگاو هەڵبگرن .