ئاکامی ناکۆکییەکان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i252790-ئاکامی_ناکۆکییەکان_لە_یەکێتیی_نیشتمانی_کوردستانی_ئێراق
ناکۆکیە ناوخۆیی یەکان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بووەتە هۆی بەدی هاتنی کێشە لە هەناردەی نەوتی کەرکووک .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2016 03:17 Asia/Tehran
  • ئاکامی  ناکۆکییەکان  لە یەکێتیی  نیشتمانی  کوردستانی  ئێراق

ناکۆکیە ناوخۆیی یەکان لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق بووەتە هۆی بەدی هاتنی کێشە لە هەناردەی نەوتی کەرکووک .

شالاو  عەلی  عەسکری ،  یەکێک  لە  ڕێبەرانی   یەکێتیی   وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە  ئەو  ناکۆکی  ناوخۆیی  لە  نێوان  ئەو  پارتە  کوردیەدا    بووەتە   هۆی   بەدی  هاتنی  کێشە  لە  هەناردەی  نەوتی  کەرکووک   وتیشی  کە    سەرەوت و سامانی  یەکێتیی   نیشتمانی   لە  دەستی   بەشێک   لە  ئەندامانی  نووسینگەی   سیاسی   یەکێتیە .

 بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی  کورد پرێس  شالاو  عەلی  عەسکعری  لە  وتووێژ  لە گەڵ  کاناڵی  تەلەفیزیونی  کوردی زمانی    ئێن ئار تی  وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە  بەڵگەی  داکیومنت   لە  ئیختلاس  لە  یەکێتیی  و   تاڵان  کردنی   سامانەکانی  لە  دەس دایە   وتیشی  بەشێکی  گەورە  لە   سەروەت و داراییەکانی     یەکێتیی  نیشتمانی   لە  دەستی    بەشێک   لە   ئەندامانی  نووسینگەی  سیاسی    یەکێتییە  .

شالاو    عەلی  عەسکەری     وتووێژەکانی  ڕاستەقینەی   بە  ڕێگا چارەی   سەرەکی   ناکۆکی   ناوخۆیی   یەکێتیی  زانی   و وتیشی   ئەو  پارتە  ئێستاکە  بنەمای  دیموکراسی  لە  خۆیدا   لەبەرچاو ناگرێت  و ئەنجومەنی   ڕێبەرایەتی  لە  بڕیارەکانی  سەرەکی   دەسوەردانی  نییە .  ناکۆکی  ناوخۆیی  لە  یەکێتیی   نیشتمانی  کوردستانی   ئێراق   دوای    ئەوە   بەدی  هات  کە  بڕێک  لە  کاربەدەستانی  یەکێتیی  بۆ  وێنە  کوسرەت   ڕەسول  جێگری  یەکەم   و بەرهەم   ساڵح   جێگری   دووهەمی   سکرتێری  گشتی  یەکێتیی  نیشتمانی  کوردستانی   ئێراق  دەستیان  کرد  بە  پێکهێنانی     ناوەندێک  بە  ناوی   ناوەندی  بڕیاردان    لەو  پارتە کوردیە دا .