وشداری سەبارەت بە داهاتووی هەرێمی کوردستانی ئێراق
قەیرانە ئابووری سیاسی و ئاسایشییەکان ؛ هەرێمی کوردستانی ئێراقی خستوەتە دۆخێکی نالەبار .
یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەمە لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە بوونی قەیران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە قەیرانە سیاسی ئابووری و ئاسایشیەکان ؛ کوردستانی ئێراقی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدار و تەقینەوەیی . سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە لاواز بوونی دەوری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و کەمتەرخەمی لە هەمبەر گەندەڵی بەرپرسانی
ناوچە ؛ وەها هۆکارگەلێکی هۆی بەد بینی شاروومەندان و پەرەی ناڕەزایەتیەکان و مانگرتووەکان لە هەرێم زانی و وتی : بە درێژەی ڕەوتی هەنووکەیی ، ئیدارەی هەرێم لە لایەن بەرپرسانەوە بە نامومکینە . هاوکات لە گەڵ وشداری سەرۆکی پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە بارودۆخی ئاڵۆزی ئەو ناوچە لە ڕوانگەی سیاسی ئابووری و ئاسایشیەوە ، سەرچاوە کوردیەکان ڕایانگەیاند سەدان کەس لە مامۆستایانی ناڕازی هەرێم دوێنێ دووشەمە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەکەیان لە لایەن ئیدارەی خۆجێی ، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە شەقامەکانی سلێمانی حەلەبچە و ڕانیە هەڕەشەیان کرد لە ساڵی خوێندنی نوێ ناچنە پۆلی خوێندنەکەیان . سەرەڕای ئەوەی کە ئیدارەی فێرکاری و پەروەردەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی کێشەکانی دارایی و لێنەهاتوویی لە دانی مووچەی ماموستایان ، قۆتابخانەکانی ناوچە بە دە ڕۆژ کەوتنە دواوە لە 27 مانگی سێپتامبر دەکرێتەوە . هەڵبەت گۆڕەپانی قەیرانەکان و کێشەکانی هەرێم تەنیا تایبەت بە پرسی ئابووری نیە هەروا کە پرسە ئاسایشیەکان سەرچاوە گرتوو لە دەسدرێژی دوو ساڵی ڕابردووی تێرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچە نزیکەکان ، ناکۆکیەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی لەسەر بووجە و هەناردەی نەوت و ناکۆکیەکانی نێوان تاقمە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان لە سەر درێژەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ، کێشەگەلێک مەترسیدارتر لە کێشە ئابورویەکان لەم ناوچەیەیە . هەربەو بۆنەوە زۆربەی پارتە کوردەکان ڕیشەی سەەرکی کێشەکانی هەرێمی کوردستانیان درێژەی سەرۆکایەتی نایاسایی مەسعود بارزانی لە سەر هەرێمی کوردستان زانی و بڕوایان وایە کاتێ کە بارزانی بۆ مانەوەی لەو پوستە هەوڵ ئەدات و بڕوای بە دەقەکانی دیموکراسی نیە ناتوانێ هیوادار بە چارەسەری کێشەکان بێت . بە پێی ئەو ڕوانگە یە ؛ پێداگری لەسەر درێژەی سەرۆکایەتی نایاسایی بارزانی نەتەنیا بارودۆخی سیاسی بەڵکوو بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستانی ئێراقی ئاڵۆزتر و قەیراناوی تر کردووە . هەروەها دامەزراوەی توێژینەوەیی " میری " کە لە حەوزەی توێژینە ئابووری و س یاسیەکاندا چالاکی دەکات لە ڕاپۆڕتێکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو ناوچە ڕووبەڕووی تەنگژەی سیاسیە پارتی دیموکراتی کوردستان ( پارتی ) و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ( یەکێتیی ) بە بەرپرسی ئەو بارودۆخە ناساندووە . ئەو دامەزراوەیەش هەروەها یوسف محەمەد سادق " سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بە جەخت کردن لەسەر پارەسەری خێرای قەیرانی ئابووری و س یاسی لە هەرێمی بەرلە خستنە مەترسی داهاتووی هەرێم بڕوای وایە کە سەرلەنوێ کردنەوەی بێ شەرت و مەرجی چالاکیەکانی پەرلەمان تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانی ناوچە لە بارودۆخی دژواری هەنووکەییە .