وڵاتی فەنلاند یارمەتیە سەربازیەکانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان زۆرتر دەکات
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی لە زۆرتربوونی ڕادەی یارمەتیە سەربازیەکانی وڵاتی فەنلاند کردبە هێزی پێشمەرگە هەرێمەکەی
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی کوردستان وئەندامی لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کەلە سەفەرێکی فەرمی سەردانی فەنلاندی کردووە لە درێژەی وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئین ئار تی ، ووتی کە سەفەری ئەم لیژنەیە لەسەر بانگێشتنی فەرمی کاربەدەستانی دەوڵەتی فەنلاند ، ئەنجام داروە . فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە تەوەری کەرکوک ، هەروەها ووتیشی کە ئەم شاندە کۆبوونەوەگەلێکیان لەگەڵ کاربەدەستانی فەنلاندی ئەنجام داوە و دەوڵەتی ئەو وڵاتەیش لە سەر درێژەی یارمەتییەکانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێم ،جەختیکردووە . محەممەد حاجی مەحموود ڕایگەیاند کە پێویستە یارمەتیەیکانی سەربازی نوی فەنلاند، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکرێت .لیژنەی وەزارەتی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان ، پیکهاتوو لە ەکریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە ، محەممەد حاجی مەحموود ڕێبەری پارتی سۆشیال دێمۆکراتی کوردستان و جەعفەر شیخ مۆستەفا فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ی یەکێتی نیشتمانی لە شەڕی داعش و وەرگرتنی هاوکارییەکلانی زۆرتر لە فەنلاند سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە .