هەوڵی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەپێناو ناردنی گاز بۆ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253162-هەوڵی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لەپێناو_ناردنی_گاز_بۆ_تورکیا
هەرێمی کوردستانی ئێراق گرێبەستێکی لەگەڵ بەشگەیەکی دەرەکی بەمەبەستی دەستپێکردنی هەناردەکردنی گاز بۆ تورکیا لەساڵی 2017ی زایینی دا مۆر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2016 15:41 Asia/Tehran
  • هەوڵی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەپێناو ناردنی گاز بۆ تورکیا

هەرێمی کوردستانی ئێراق گرێبەستێکی لەگەڵ بەشگەیەکی دەرەکی بەمەبەستی دەستپێکردنی هەناردەکردنی گاز بۆ تورکیا لەساڵی 2017ی زایینی دا مۆر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ریواس فایق ئەندامی کومیسیۆنی وزە، پیشەسازی و سەرچاوەکانی سرووشتی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن وتی کە ئەم کۆمیسیۆنە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێم و وەزارەتی سەرچاوەکانی سرووشتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان  لە مۆرکرانی گرێبەستی نێوان هەولێر و یەکێک لە بەشگەکانی نێودەوڵەتی بۆ ناردنی گاز بۆ تورکیا ئاگادار بووە.

ناوبراو بێ ئاماژەدان بە ناوی بەشگەی بیانی کە گرێبەستەکە لەگەڵی مۆر کراوە وتیشی کە ئاستی هەڵێنجانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ساڵی  دووهەزار و حەڤدەی زایینی گەیشتووەتە ئاستی هەناردە و ناردنی بۆ تورکیا دەست پێدەکرێت .

ریواس فایق  هەروەها  بە ئاماژەدان بەمەی  گازی بەرهەم هاتووی ئێستا  لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ کەڵک وەرگرتنی ناوخۆیی  بەش دەکات،  وتی کە لە سەرەتاوە  گازی هەڵێنجراو لە کێڵگەکانی گازی چەمچەماڵ و بازیان  بۆ تورکیا هەناردە دەکرێت.