چاوپێکەوتنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو مەسعوود بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i253330-چاوپێکەوتنی_جێگری_وەزیری_دەرەوەی_ئەمریکاو_مەسعوود_بارزانی
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسعوود بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر چاوپێکەوتنی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2016 14:54 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو مەسعوود بارزانی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسعوود بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر چاوپێکەوتنی کرد .

بە پێی کوردپرێس ؛ ئانتۆنی بلیکن ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سەرپەرشتیاری شاندی پایەبەرزی سیاسیی و سەربازیی ئەو وڵاتە لە سەردانیان لە عێراقی وە ئەستۆیە پاش سەردانی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەییشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دیداری کرد.

کەناڵەکانی رووداو ، کوردستان 24  و ئێن ئار تی راپۆریان داوە کە لەو دیدارەدا کە نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمرئکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش ، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین و بڵوێز و هەروەها فەرماندەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق ئامادە بوون شەڕ بەدژی داعش ، پرسی ئاوارەکان و ئۆپێراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ، تەوەرەی دانوستانەکان بووە.

هێشتا هیچ وردیاتێک لە دانوستانی نێوان بلینکن و بارزانی بڵاو نەبووەتەوە بەڵام هەوڵنێری رووداو باسی لە رادەست کرانی یارمەتیی ماڵیی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستانی عێراق لەو ودیدارەدا کردووە بەڵام باس لە رادەی ئەو یارمەتییە ماڵییە نەکراوە.

لەو دیدارەدا فواد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، مەسرور بارزانی ، سەرۆکی رێکخراوی هەواڵگریی و ئاسایشئ هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمیش ئامادە بوون.

رۆژی رابردوو شاندی ئەمریکایی لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیی دیدار  و وتووێژی کرد.